هوكاری مردنی چه‌له‌بی ئاشكرا بوو

هوكاری مردنی چه‌له‌بی ئاشكرا بوو
سیاسه‌تمه‌دار وپه‌رله‌مانتارێكی‌ پێشووی‌ عیراق، ئه‌نجامی‌ پشكنینی سه‌ره‌تایی له‌ باره‌ی‌ هۆكاری‌ مردنی‌ "ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌" سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ عیراق ئاشكرا ده‌كات.

عزه‌ت شابه‌نده‌ر، له‌ په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیوێتی‌، به‌پێی‌ ئه‌و پشكنینه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن پزیشكه‌ عیراقی‌ و بیانییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت "ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌" به‌هۆی‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

پێشتر عزه‌ت شابه‌نده‌ر رایگه‌یاندبوو، پێش مردنه‌كه‌ی‌ به‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م چاوی‌ به‌ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌ كه‌وتووه‌ و باری‌ ته‌ندروستیشی‌ زۆر باش بووه‌.

شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، مردنی‌ چه‌له‌بی‌، مردنێكی‌ ئاساییه‌ و هیچ ئاسه‌وارێك نیه‌ له‌ باره‌ی‌ كوژرانی ناوبراوه‌وه‌
Top