داعش باجى ساڵى داهاتوو پێشوه‌خته له خه‌ڵكی موسڵ ده‌ستێنێت
عسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسى لقى چوارده‌ى پارتى دیموکراتی کوردستان، به تۆڕى ميديايى رووداوى راگه‌ياند: "چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانى داعش له‌ناو شارى موسڵ باجى ساڵى داهاتوو له خه‌ڵك ده‌ستێنن، بۆ هەر شوێنێكی بازرگان‌یش به پێى خه‌مڵاندنى ئه‌و گرووپه گوژمەیەك ديارى ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسه گوتيشى خه‌ڵكى شاره‌كه به‌م بڕياره نيگه‌رانن، به‌شێكيان شوێنه بازرگانیيه‌كانيان بۆ فرۆشتن داناوە ، چونكه وه‌كو خۆيان ده‌ڵێن "كڕين و فرۆشتن له بازاڕ زۆر كزه و پاره له بازاڕدا كه‌مه".
شارى موسڵ ناوه‌ندى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له 10ى حوزەيرانى ساڵى رابردووەوە كه‌وتووته ده‌ست چه‌كدارانى داعش، له‌و كاته‌وه ئه‌و گرووپه ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و شاره‌ن، ئه‌مه‌ش بووەته هۆى داخستنى ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ شاره‌كانى ديكه‌ى باشوورى كوردستان و عێراق، له جياتى ناوه‌ندى ئابوورى بووەته شارێكى داخراو.
رووداو
