عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر و سیستانی کۆدەبێتەوە

 عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر و سیستانی کۆدەبێتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە 7/11/2015 گەیشتە شاری نەجەف و بڕیارە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە عێراقییەکان، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای نەجەف کۆدەبێتەوە و تاووتوێی کارە ئیدارییەکان و خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی عێراقی، حەیدەر عەبادی لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان و موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت پرسی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی داعش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان بێت.











رووداو
Top