عەبادی لەگەڵ موقتەدا سەدر و سیستانی کۆدەبێتەوە
بەپێی هەواڵی سەرچاوە عێراقییەکان، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای نەجەف کۆدەبێتەوە و تاووتوێی کارە ئیدارییەکان و خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی عێراقی، حەیدەر عەبادی لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان و موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت پرسی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی داعش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان بێت.
رووداو
