سەلیم ئەلجبوری: دۆخی ئێستای عیراق، رێگه نادات حه‌یده‌ر عه‌بادی له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت .
سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: "دۆخی ئێستای عیراق، رێگه نادات حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه په‌رله‌مان عه‌بادی سه‌رپشك نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ببه‌زێنێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ندێ له چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران كه له ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رپشك كرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند چاكسازییه‌ك بكات به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵك و وڵات بكات، ئه‌و سه‌رپشككردنه‌شی به پابه‌ندبوون به یاسا و ده‌ستووره‌وه مه‌رجدار كرد. وتیشی: "نكۆڵی له‌وه ناكه‌م ئه‌وه‌ی عه‌بادی كردی، دووركه‌وتنه‌وه‌ی له ده‌ستوور تێدا بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپشك كرابێت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، سه‌باره‌ت به ئێمه، ئه‌م بڕگه‌یه له ناو سه‌رپشككردنه‌كه‌دا نه‌بوو".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتیشی: "به بڕوای خۆم، چاكسازییه‌كان له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، راسته بارودۆخی ئابووری فشاری دروستكردووه، چه‌ند ته‌گه‌ره‌یه‌كیش له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیراندا هه‌یه، به‌شێكیان سیاسییه و به‌شێكیان ئابووری، سه‌رباری كێشه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام به بڕوای خۆم هیچ دۆخێك رێگه نادات عه‌بادی به تاكڕه‌وانه چاكسازی بكات، به‌داخه‌وه ئه‌وه روویدا".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه چه‌ند كوتله‌یه‌كی سیاسی له ناو په‌رله‌ماندا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن، متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرنه‌وه، وتی: "دۆخه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته، هه‌روه‌ك وتوێژم له‌وباره‌یه‌وه نه‌بینیوه".
جبوری، وتیشی: "به‌ڕاشكاوانه بیڵێم، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا رێگا نادات ئه‌و هه‌نگاوه بنێین، به‌تایبه‌ت ئێمه له‌به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌منی مه‌ترسیدارین، هه‌ر‌وه‌ها دۆخی خراپی ئابووریش".
خه‌ندان
