پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار نه‌ماوه و دوو مانگیشه مووچه‌كانیان راگیراوه
كه‌ناڵی عیراقیه له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه رایگه‌یاند: "جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران له پۆسته‌كانیان لادراون و له مانگی ئابی رابردووشه‌وه، مووچه‌كانیان راگیراون".
هه‌ر به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، نووسینگه فه‌رمییه‌كانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ڵگیراون و له‌ئێستاشدا ئه‌و كه‌سێتیانه هیچ سیفه‌تێكی حكومیان نییه و ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن عه‌بادیشه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركراوه، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "دوو مانگه مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه‌مكراوه‌ته‌وه و زۆرێك له پاسه‌وانه‌كانیش لادراون، به‌وه‌ش بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كان كرده‌وه و وتی، وێڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه دروست ده‌كرێن بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی چاكسازیی، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و راناوه‌ستێت.
خه‌ندان
