رۆژی هەینی لە عێراق و سوریا، هاوپەیمانان ١٤ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگەى تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە

رۆژی هەینی لە عێراق و سوریا، هاوپەیمانان  ١٤ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگەى تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە عێراق بۆردومان کرد و ١٤ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگە جیاوازەکانیان لەو وڵاتەدا ئەنجام دا.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٤ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق، هێرشەکانیش لە ئەلبو حەیات، فەلوجە، کەسک، ڕومادی، شەنگال و سوڵتان عەبدوڵا ئەنجام دراون.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە سوریا نۆ هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دراوە، ئەویش لە ناوچەکانی تەل ئەبید، حەسەکە، هوڵ و ئەلبو کەمال بوون.

لە ئاکامی هێرشەکانیشدا، چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
Top