سزای لەسێدارەدانی هاشم پێویستی بە واژۆی فواد مەعسوم نیە

سزای لەسێدارەدانی هاشم پێویستی بە واژۆی فواد مەعسوم نیە
لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكان سزای لەسێدارەدان بۆ وەزیری بەرگری پێشوی رژێمی عیراق سوڵتان هاشم دەرچووە، لێژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عیراقیش دەڵێت ، ئەم بڕیارە پێویستی بەپەسەندكردنی سەرۆك كۆمار نیە.

ئەندامی لێژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عیراق سەلیم شەوقی بەدەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاند: سزای لەسێدارەدان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق بۆ وەزیری بەرگری پێشووی رژێمی عیراق سوڵتان هاشم دەرچووە و پێویستی بە پەسەندكردنی سەرۆك كۆماری عیراق فواد مەعسوم و واژۆی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی نیە .
Top