بهغدا له كۆلێرادا پێویستی به باری نائاسایی ههیه
(فارس بریفكانی) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی دوایین ئامار كە ئەم ئێوارەیە بە دەستم گەیشتووە ڕێژەی تووشبوان بە كۆلێرا لە سەرانسەری عێراق گەیشتۆتە ٢٤٥٠ كەس، كە سەرجەمیان بە سامپڵی تاقیگەی ناوەندی گشتی پشت ڕاست كراوەتەوە كەتوش بوونە."
(فارس بریفكانی) ئاماژەی دا كە: "كێشەكە ئەوەیە كە ڕێژەی توشبووان بەردەوام زیاتر و زیاتر دەبێت. بە تایبەت دووای لافاوەكەی ئەم دوواییە ئەم نەخۆشیە زۆر لەجاران زیاتر تەشەنەی كردووە، چونكە ئەو ئاوەی كە هاوڵاتیان بۆ خواردنەوە ڕۆژانە بەكارێ دینن دووای لافاو زریانەكان لە زۆرێك لە ناچەكان ئاوی پیس و زێرابیان تێكەڵ بووە و هاووڵاتیان ئاوی پیسیان دەرخوارد دەدرێت."
جەختیشی كردەوە: "بەدواداچونەكانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق زۆر لاوازە و بابەتەكەیان لەدەست دەرچووە و ناتوانن باڵ بەسەر ئەم نەخۆشیەیەدا بكێشن. پێویستە ئێستا باری نائاسایی لە بەغدا ڕابگەیێندرێت بەهۆی تەشەنەكردنی نەخۆشی كۆلێراوە."
