ئیسرائیل هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی دەکات

ئیسرائیل هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی دەکات
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە بارەی پرسی سوریاوە هۆشداری دەدات و باس لە دەستێوەردانی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لەسوریادا دەکات.

موشە یەعلون، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، کە وڵاتەکەی دەستەوەستان نابێت لە کاتی بەزاندنی هێڵە سورەکانیدا و پرچەککردنی دوژمنانی بە چەکی پێشکەوتوو و بەهێز.

هەڵوێستی ئیسرائیل لەبارەی رژێمەکەی ئەسەد و شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە تاکو ئێستا گۆرانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، هێشتا تەلئەبیب ئاشکرای نەکردووە کە ئایا پشتیوانیی ئەسەد دەکات یان لە بەرامبەریدا دەوەستێت.

ناوبراو لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەیەوە وتی : " من لە پلەیەکدا نیم تاکو باس لەو بابەتە بکەم، بە تایبەتی کە ئێستا ئەمریکا و روسیا بە کرداری لە ناو سوریادا بوونیان هەیە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدەن، ئەمە دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە بریتییە لەوەی کە نابێت دوژمنانمان سود لەم بارودۆخەی سوریا وەربگرن و بیقۆزنەوە".

لە وتەکانیدا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بە دیاریکراوی ئاماژەی بۆ "حیزبوڵای لوبنان" کرد و وتی : " بە هیچ جۆرێک رێگە نادەین لە سوریاوە هەوڵ بۆ پڕچەککردنی حیزبوڵا بە چەکی پێشکەوتوو بدرێت، چونکە ئەوە هێڵی سورە و دەبێتە هۆی شکاندنی بێدەنگیمان".










خەندان
Top