پێویستە ئەو کەسانەى تا ئێستا لە ناوەندى شاری ڕومادی ماونەتەوە شارەکە چۆڵ بکەن
لە بەیاننامەیەکدا، تۆڕی ڕاگەیاندنى جەنگی سوپاى عێراق ڕایگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەى تا ئێستا لە ناوەندى شاری ڕومادی ماونەتەوە شارەکە چۆڵ بکەن تا ژیانیان پارێزراو بێت و دور بن لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانى سوپاى عێراق و چەکدارانى داعش.
تۆڕی ڕاگەیاندنى جەنگی سوپاى عێراق ڕاشیگەیاند، شەڕى کۆنتڕۆلکردنەوەى ڕومادى زۆر نزیکە و داوا لە هێزى ئاسمانى کراوە خۆیان بەدور بگرن لە بۆردومانى هەڕەمەکى شارەکە و داواشى لە خەڵکی شارەکە کردووە خۆیان دور بگرن لە بنکە و بارەگاکانى چەکدارانى داعش تا داعش وەک پشتێنەى مرۆیی بەکاریان نەهێنێت و لە هەموو هێرشێک سەلامەت بن.
لە ماوەی ڕابردوودا، سوپاى عێراق و حەشدى شەعبی چەند جارێک دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شاری ڕومادییان ڕاگەیاندووە بەڵام تا ئیستا شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانى داعشدایە.
سەرچاوەكان
