بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ئەحمەد چەلەبی کۆچی دوایی کرد

بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ئەحمەد چەلەبی کۆچی دوایی کرد
سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری عێراق لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2015، ئەحمەد چەلەبی، سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد چەلەبی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە شاری کازمییەی بەغدا کۆچی دوایی کردووە.

ئەحمەد عەبدولهادی چەلەبی، یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی عێراق، لە ساڵی 1945 لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە و لە ساڵی 1958 عێراقی بەجێهێشتووە.
Top