حەیدەر: ئه‌وانه‌ی ئیمتیازاتیان له‌ده‌ستداوه ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م چاكسازییه‌كانم
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به چاكسازییه‌كان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌رباری ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان، به‌ڵام پاشگه‌ز له‌و چاكسازییانه نابنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌ی ئیمتیازاتیان له‌ده‌ستداوه به‌ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م چاسازییه‌كان سه‌رناكه‌ون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ده‌شڵێت: "ئه‌وانه ناتوانن میله‌كانی كاتژمێر به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێننه‌وه یان ئه‌وه‌ی كردوومانه ره‌تیبكه‌نه‌وه، چونكه خواستی هاوڵاتییان گه‌وره‌تره و ره‌گ و ریشه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌رده‌هێنین و دادپه‌روه‌ری له عیراقدا به‌دیدێت".
وته‌كانی عه‌بادی، دوای رۆژێك دێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رپشككردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كه دوێنێ ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
خه‌ندان
