لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ٢٧ هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش
هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٧ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سووریاش ١٠ هێرش ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک حەویجە، بێجی، حەبانیە، کەسک، موسڵ، مەخمور، ڕومادی، شەنگال و تەلەعفەر ئەنجام دراون.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، هێرشەکانی سەر سووریاش لەنزیک هۆل، مارع، ڕەقە و حەسەکە ئەنجام دراون.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
سەرچاوەكان
