یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و باسم شه‌ریف سه‌رۆكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری به‌وه‌كاله‌ت، جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێویسته یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه دۆسێكانیان ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.
جبوری وتیشی، هه‌ندێك كه‌س به‌بێ پاساوی گونجاو ئه‌و یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه و تائێستاش دۆسێكه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا نه‌كراوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی. وتیشی، بنه‌مای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌بێت به‌شێوه راستییه‌كه‌ی خۆی له‌و یاسا نوێیه‌دا ره‌نگبداته‌وه كه به‌نیازن له په‌رله‌مانه‌وه دایبڕێژنه‌وه.
پێشتریش فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو له‌ئێستادا كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر چاوخشاندنه‌وه به یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌وه‌ری.
خەندان
