ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه ده‌كات به‌سیاسه‌ته‌كانی له‌به‌رامبه‌ر عیراق
مایكل گۆردن كه‌له‌رۆژنامه‌ی نییۆرك تایمز كار ده‌كات له وتارێكدا كه‌له‌زانكۆی كوفه به‌ناوی (عیراق و ئه‌مریكا له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش)دا پێشكه‌شیكرد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشتر كۆماریه‌كان له‌سه‌رده‌می جۆرج بوش-ی باوك و كوڕدا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هێزدا بوون بۆ كۆتایی هێنان به‌هه‌ر توند‌و تیژییه‌ك و گروپێكی توندڕه‌و كه‌له‌عیراقدا سه‌ری هه‌ڵده‌دا، له‌به‌رامبه‌ردا دیموكراتخوازه‌كان له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كێشه‌وگیروگرفته‌كان له‌ڕێی وتوووێژه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن، به‌وته‌ی گۆردن دژایه‌تی ئه‌و دووسیاسه‌ته‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق له‌نێویشیاندا گوێ نه‌دانی واشنتۆن به‌و رێكه‌وتنه ستراتیژیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یبوو وه خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی سوپا عیراق.
مایكل گۆردن پێشبینیشی كرد سیاسه‌تی واشنتۆن به‌رامبه‌ر به‌غدا (له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا) گۆڕانكاری به‌خۆوه ببینێت به‌هۆی ئه‌و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌ئارادایه وه له‌هه‌مان كاتدا شكستهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی داعش كه‌بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هاوپه‌یمانێتی چوارقۆڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی روسیا.
خه‌ندان
