ئەشواق جاف:بڕیارەکەی پەرلەمان نامەیەک بوو بۆ حەیدەر عەبادی

ئەشواق جاف:بڕیارەکەی پەرلەمان نامەیەک بوو بۆ حەیدەر عەبادی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بریاریدا، دەسەلاتی یاسادانان و دەسەڵاتی دادوەری لەلایەن حکومەت بەکارنەھێندرێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، ئەم بڕیارە نامەیەکە بۆ حەیدەر عەبادی.


ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:"بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق نامەیەکە بۆ سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی، چونکە بەناوی چاکسازی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بەکار دەھێنێت، بۆ نمونە ھەندێک لەدەرماڵەی فەرمانبەران بەیاسا دیاری کراوە، بەڵام ئەو بەبڕیارێکی خۆی ئەو دەرماڵەی بریووە، بۆیە ناکرێت دەسەڵاتەکانی یاسا دانان بەکار بھێنێت.

ئەشواق جاف گوتیشی: ئێمە پشتگیری لەپرۆسەی چاکسازی دەکەین، بەڵام ناکرێت بەبیانووی چاکسازی دەسەڵاتی یاسادانا لەلایەن سەرۆک وەزیران بەکاربھێندرێت.

وتیشی: پێویستە ھەر بڕیارێک بەیاسا دەربکرێت لەلایەن پەرلەمانی عێراق بەیاساش ھەڵوەشێتەوە، چونکە ناکرێت بە بێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان ھیچ یاسایەک ھەڵوەشێتەوە.
Top