هادی عامری: تونێله‌كه‌ی داعش له بێجی، به كه‌ره‌سته‌ی ئه‌مریكی دروستكراوه
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌و تونێله‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا له بێجی دۆزرایه‌وه، به ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌مریكی دروستكراوه".
روونیكرده‌وه، كه تونێله‌كه ناوچه‌ی دۆر و پاڵاوگه‌ی بێجی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه نزیكه‌ی 1400 مه‌تر ده‌بێت و چه‌كدارانی داعش بۆ خۆپاراستن له هێرشه ئاسمانییه‌كان كه له‌لایه‌ن فڕۆكه عیراقییه‌كانه‌وه ده‌كرایه سه‌ریان، به‌كاریان ده‌هێنا
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و تونێله ماوه‌یه‌كی زۆره دروستكراوه و به ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی دروستكراوه و ته‌نانه‌ت كاره‌باشی بۆ راكێشراوه، جگه له شوێنی پشوودان.
پێش چه‌ند رۆژێك هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان قه‌زای بێجی له ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگار بكه‌ن، دوای رزگاركردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه، چه‌ند تونێلێك دۆزرانه‌وه كه چه‌كداره‌كانی داعش پێشتر بۆ هاتوچۆكردن به‌كاریان هێناوه.
خه‌ندان
