هەوڵی لەسەر کارلابردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدرێت

هەوڵی لەسەر کارلابردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدرێت
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ لەسەرکار لابردنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی، رایانگەیاندووە، کە عەللاوی نامەی نهێنی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە و باسی بارودۆخی عێراقی بۆ کردووە و رایگەیاندووە، کە عێراق بە بارودۆخێکی خراپدا دەڕوات قەیرانی دەسەڵات بەرەو وێرانکاریی دەبات.

ئەیاد عەللاوی هەروەها بە بارزانی گوتووە، کە ئەگەر عێراق بەمشێوەیە بمێنێتەوە، ئەوا ”سەختە“ تا ساڵی 2017 خۆی رابگرێت و نەڕووخێت و پێیوایە، یان دەبێ سنوورێک بۆ عەبادی دابنرێت، یانیش لەسەکار لابدرێت، ”سەرەڕای ئەستەمبوونی دانانی کەسێکی دیکە وەک سەرۆک وەزیران، بەهۆی رێککەوتنە سیاسییەکان“.

بەپێی زانیارییەکان، ئەیاد عەللاوی رەزامەندیی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و هێزە سوننییەکانی وەرگرتووە بۆ کارکردن لەپێناو لەسەرکار لادانی عەبادی، چونکە ”گەندەڵی بە یاساکردووە“.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە هەر لەمبارەیەوە، عەللاوی، کە پێشتر جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بوو و بە بڕیاری حەیدە عەبادی پۆستەکەی هەڵوەشێندرایەوە، لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی کۆبووەتەوە و لەو هەوڵانە ئاگاداری کردووەتەوە.














باسنیوز
Top