ئۆباما بۆ عه‌بادی: ئه‌مەریكا پشتیوانته لە هه‌وڵه‌كانت بۆ ریفۆرمى سیاسیى و ئابوورى
له ڕاگه‌یەنداروێكی كۆشكی سپی‌دا، كه پوخته‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی باراک ئۆباما، سەرۆکى ئەمەریکا و حەیدەر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانى عێراق خراوەتە ڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، كه ئۆباما و عه‌بادی به‌هێزیكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات و چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئۆباما له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی بۆ سه‌ركردایه‌تی كرنی عێراق به‌رز نرخاندووه بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان و كاركردن بۆ تێكشكاندنی داعش".
هه‌روه‌ها عه‌بادی به‌لێنی به‌هێزكردنی به‌شداری عێراق له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبەڕوو‌بوونه‌وه‌ی داعش داوه كه له لایه‌ن ئه‌مەریكاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن له نیسانی ڕابردوو، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره باراك ئۆباما په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یدە‌ر عه‌بادی ئه‌نجام بدات.
