پەیامنێرانی بێسنوور: موسڵ گۆڕستانی رۆژنامەنووسانە

 پەیامنێرانی بێسنوور: موسڵ گۆڕستانی رۆژنامەنووسانە
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاویکردەوە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لەو کاتەوەی دەستی بەسەر شاری موسڵ داگرتووە ١٣ رۆژنامەنووسی لە سێدارە داوە.

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەی خۆیدا شاری موسڵی بە "گۆڕستانی رۆژنامەنووسان" وەسفکردووە لەو کاتەی داعش دەستی بەسەرداگرتووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، داعش مانگی رابردوو ٤٨ رۆژنامەنووس و راگەیاندنکاری دەستگیرکردووە بە تۆمەتی "خیانەت و سیخوڕی" کە ١٣ یان بە دڕندانەترین شێوە کوژراون و چارەنووسی ١٠ رۆژنامەنووسی دیکەش نادیارە.

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە ٢٥ لەو رۆژنامەنووسانە دوای ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر بە نێوەندگیری هۆزەکان ئازادکراون، بەو مەرجەی واز لە کاری رۆژنامەنووسی بهێنن. هاوکات ٦٠ رۆژنامەنووس و راگەیاندکاری دیکە لە ترسی هەڕەشەکانی داعش شارەکەیان بەجێهێشتووە.












رووداو
Top