پەیامنێرانی بێسنوور: موسڵ گۆڕستانی رۆژنامەنووسانە
رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەی خۆیدا شاری موسڵی بە "گۆڕستانی رۆژنامەنووسان" وەسفکردووە لەو کاتەی داعش دەستی بەسەرداگرتووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، داعش مانگی رابردوو ٤٨ رۆژنامەنووس و راگەیاندنکاری دەستگیرکردووە بە تۆمەتی "خیانەت و سیخوڕی" کە ١٣ یان بە دڕندانەترین شێوە کوژراون و چارەنووسی ١٠ رۆژنامەنووسی دیکەش نادیارە.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە ٢٥ لەو رۆژنامەنووسانە دوای ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر بە نێوەندگیری هۆزەکان ئازادکراون، بەو مەرجەی واز لە کاری رۆژنامەنووسی بهێنن. هاوکات ٦٠ رۆژنامەنووس و راگەیاندکاری دیکە لە ترسی هەڕەشەکانی داعش شارەکەیان بەجێهێشتووە.
رووداو
