ئیدی كاری پاسپۆرتی ونبوو و فه‌وتاو له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم ڕایی ده‌كرێ

ئیدی كاری پاسپۆرتی ونبوو و فه‌وتاو له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم ڕایی ده‌كرێ
یاسای نوێی پاسەپۆرت چووە بواری جێبەجێكردنەوە و ئیدی هاووڵاتییانی هەرێم دەتوانن هەر لە پارێزگاكانی خۆیان پاسپۆرتە ونبوو یاخود فەوتاوەکەیان وەربگرنەوە بەبێ سەردانیكردنی بەغدا.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ماوەیەك لەمەوبەر ئێمە وەكو پەرلەمانی عێراق یاسای نوێی پاسەپۆرتمان پەسەند كرد و، دواتر سەرۆكی كۆماری عێراقیش پەسەندی كرد. ئێستا فەرمانی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە نوێیەی پاسەپۆرت دراوە بە دامودەزگا و فەرمانگە حكوومیەكان؛ بۆیە هەركەسێك پاسەپۆرتی ون بووە یاخود فەوتاوە ئەوا دەتوانی لەمەودوا لە پارێزگاكەی خۆی وەری‌بگرێتەوە و پێویست ناکا سەردانی بەغدا بكات بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتەكە."

ڕوونیشی كردەوە كە "سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری داوا لەسەرجەم دادگاكانی پارێزگاكان دەكات، بڕگەكانی یاسای نوێی پاسپۆڕت جێبەجێ بكەن. ئەم یاسایە چووە بواری جێبەجێكردنەوە و لە سەرجەم پارێزگاكان ئیدی پاسەپۆرت نوێ دەكرێتەوە، بۆیە هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن هەر لە پارێزگاكەی خۆیان كارەكانیان ڕایی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتی فەوتاو یان ونبوو."
Top