نیوه‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق بڕدرا

نیوه‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق بڕدرا
دوای ئەوەی مووچەی پەرلەمانتاران ٣٠% کەم کرایەوە، ئێستا حکوومەت بڕیاری داوە لێیانی بکاتە نیوە.

(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ئەو ماوەیە حکوومەتی عێراق، مووچەی پەرلەمانتارانی کەم کردەوە، ئێستا بڕیاری داوە کە ٥٠% کەم بکرێتەوە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی بەشێک لە پەرلەمانتاران ناڕازین، چونکە مووچەی ھەندێک فەرمانبەر لە پەرلەمانتاران زیاترە."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، پێشتر مووچە پەرلەمانتاران نزیکەی ١٢ملیۆن بوو، ئێستا ئیسمیەکە بووە بە چوارملیۆن دینار و، بە دەرماڵەوە دەگاتە ٦ملیۆن دینار.
Top