بۆجاری دووم مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق كەمكرایەوە
ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری كۆمیسیۆنی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژە بەوە دەكات، دوای وەرگرتنی مووچەی مانگی 10بۆیان دەركەوتووە كە بۆجارێكی دیكە و بەرێژەی نزیكەی 30% مووچەكانیان كەمكراوەتەوە ئەو گوتی "پێشتر بەرێژەی نزیكەی 30% كەم كرابووەوە ئێستاش بۆ جاری دووم بەنزیكەی30% مووچەكە دووبارە كەمكراوەتەوە، كەمكردنەوەكەش سەرەتا موچەكە11ملیۆن 500هەزار دینار بوو، دواتر كەمكرایەوە بۆ 8ملیۆنو200هەزار دینار و ئێستاش بووەتە 5ملیۆن 800هەزار دینار".
ئەحمەد حاجی رەشید ئەوەی نەشاردەوە، كە ئەو حاڵەتە نیگەرانی لەلای پەرلەمانتاران دروستكردووە، هۆكاری سەرەكیش هەروەكو ئەو گوتی ئەوەیە كە "ئەنجوومەنی وەزیران بەبێ پرسكردن بەپەرلەمان سەربەخۆییانە ئەو كارەی كردووە".
رووداو
