سه‌لیم جبووری ستایشی دژه‌ تیرۆری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد له‌ رزگاركردنی بارمته‌كانی حه‌ویجه‌

سه‌لیم جبووری ستایشی دژه‌ تیرۆری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد له‌ رزگاركردنی بارمته‌كانی حه‌ویجه‌
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ستایشی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌ی كرد كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری حه‌ویجه‌ له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك جێبه‌جێی كردو به‌ ده‌یان بارمته‌ی دیل كراوی ده‌ستی داعشیان له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی تیرۆریستان له‌ حه‌ویجه‌ رزگاركرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جبووری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌ كرده‌یه‌كی جۆره‌كی ناوبردو به‌ زه‌برێكی توندی دژ به‌ تیرۆریست و تیرۆریستان ناوزه‌دكردو داوایی كرد ئه‌م جۆره‌ هێرشه‌ بۆ رزگاركردنی بارمته‌ دیله‌كانی لای تیرۆریستانی داعش چڕتر بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ره‌فتاری جۆره‌كی كرده‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی باشترین هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان و له‌ناوبردنیان.
Top