داعش 72 ئافرەتی بۆ جیهادی نیكاح ڕفاند

 داعش 72 ئافرەتی بۆ جیهادی نیكاح ڕفاند
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ دەڵێت، تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە ڕفاندنی ئافرەتان و دابەشكردنیان بەسەر چەكدارەكانیاندا. ئاماژەیش دەدات كە، 14 تیرۆریست كە داعش خۆی زیندانیی كردبوون، هەڵاتوون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستانی مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ 72 ئافرەتیان بۆ جیهادی نیكاح ڕفاند، چونكە ماوەیەكە تیرۆریستانی داعش بۆ بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارەكانیان بە بڕیاری (ئەبوبەكر بەغدایی) ئافرەت بە‌سەر چەكدارەكانیاندا دابەش دەكەن".

(مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ 14تیرۆریستی داعش كە لە زیندانی تەلەعفەر زیندانی كرابوون، هەڵاتن بۆ شوێنێكی نادیار، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكیشەوە لەسەر پردی چوارەمی نێو شاری مووسڵ، پێنج تیرۆریستی داعش كوژران"‌.
Top