ئوسامە نوجێفی: عیراق ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانێكی‌ نوێی ململانێ‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

ئوسامە نوجێفی: عیراق ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانێكی‌ نوێی ململانێ‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
جێگری پێشووی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستێوه‌ردانی‌ روسیا له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ عیراق ململانێیه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌ و عیراقیش ده‌كاته‌ مه‌یدانێكی‌ تری‌ ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

ئوسامه‌ نوجێفی، جێگری پێشووی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاندووه‌: پێمان وانییه‌ كه‌ بوونی‌ روسیا و سوریا له‌ هاوكارییكردنی‌ عه‌سكه‌ری‌ سودی بۆ شه‌ڕكردن له‌ دژی‌ تیرۆر هه‌بێت".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: "ده‌ستێوه‌ردانی‌ روسیا، عیراق ده‌كاته‌ مه‌یدانێكی‌ تری‌ ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق، هه‌روه‌ك تێكشكاندن و كۆتاییهێنان به‌ رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش دواده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌".

له‌باره‌ی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ چوار قۆڵیشه‌وه‌، جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ به‌هاكه‌ی‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و وتی: "به‌ڕه‌سمی‌ ئه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتی‌ چوار قۆڵی‌ نییه‌، به‌ڵكو سه‌نته‌رێكی‌ هه‌واڵگری‌ هاوبه‌شه‌ و ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی‌ بووین".








خه‌ندان
Top