UN له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆلێرا له عێراق هۆشدارى ده‌دات
هاوكات وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق له راپۆرتێكى جیادا؛ بڵاوى كردهوتهوه؛ كه لانیكه‌م 1800 كه‌س تووشى ئه‌و په‌تایه بوون و تا ئێستاش شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گووته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق؛ ئه‌و په‌تایه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانیش بڵاو بوه‌ته‌وه.
شایه‌نى باسه ماوه‌یه‌كه په‌تاى كۆلێرا له عێراق بڵاوبۆته‌وه و دواجاریش له چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا به‌ڵام به رێژه‌یه‌كى كه‌م .
