وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراقدا هەن
فیلیب هامۆند ڕۆژی سێشەممە ئەمەی بۆ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەڵام بۆ سوریا هیچ ژمارەیەکی ئاشکرا نەکرد و تەنها گوتی مەزەندە دەکرێت لە سوریا نزیکەی 80 هەزار چەکداری ئۆپـۆزسیۆن هەبن کە نە داعشن و نە لە بەرەی نوسرەن.
سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو لە باکوری سوریا، هامۆند گوتی ئەوە پـێشـنیارێـکی کارا نیـیە.
پاشان گوتی حکومەتەکەی خوازیارە لە قۆناغێکدا و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێـکی نێوان هێزە جیهانیـیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناو سوریا، بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات نەمێنێت.
VOA
