والییهكی دیكهی داعش كوژرا
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەی سادە و بەعوێزە وشەلالات بۆردوومان کرد، بەو ھۆیەوە والی داعش لەسادە و بەعوێزە بەناوی (حەسەن عەلی جاسم) کوژرا.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ چەکداری کەتیبەکانی مووسڵ لەناوچەی سادە و بەعوێزە سەرکردەیەکێ باڵای داعش کە بەرپرسی لەسێدارەدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مووسڵ بووە بەناوی (بۆزان حەسەن حەمۆ) کە بەرەگەز کوردە و ناسنامەی سوریایی ھەیە كوشتوویانه
