ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته عه‌بادی و ئه‌ویش به‌ڵێنی گوێڕایه‌ڵی داوه
سه‌رچاوه‌كه، وتیشی : جه‌نه‌ڕاڵ ئالن به‌ده‌موچاوێكی بێزاره‌وه چاوی كه‌وتووه به عه‌بادی و باسی هاوپه‌یمانێتییه چوار قۆڵییه‌كه‌ی كردووه (رووسیا، عیراق، ئێران، سوریا) و بێزاربوونی ئیداره‌ی ئه‌مریكاشی پێڕاگه‌یاندووه".
جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریكییه، به عه‌بادی وتووه :" سه‌رۆك ئۆباماش، لای خۆیه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه ئایا پێویست نه‌بوو عیراقییه‌كان سوپاسمان بكه‌ن؟.
له كاتی ئه‌و دیداره‌ش كه پێش 10 رۆژ ئه‌نجامدرا، جه‌نه‌ڕاڵ ئالن داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه، كه هه‌نگاو نه‌نێت بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چوار قۆڵییه و داوا له رووسیا نه‌كات به‌شداری سه‌ربازی له عیراقدا هه‌بێت.
له وه‌ڵامدا عه‌بادی به‌ڵێنی به جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریكییه‌كه داوه، كه ئه‌وه روونادات، هه‌روه‌ها وتوویه‌تی :" هیچ هه‌نگاوێك له‌و باره‌یه‌وه به بێ ئاگاداری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، نانرێت".
خه‌ندان
