"پهسهندكردنی بودجه لهپهرلهمان مانگێكی دهوێ"
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بوودجەی پەسەند کرد، بڕیارە حەفتەی دابێ ئەو پڕۆژەیاسایە بگاتە پەرلەمان و، لێی بدوێن و، پەسەندی بکەن."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ھەرکاتێک ئەو پڕۆژەیاسایە گەیشتە پەرلەمان، ئێمەش تێبینی خۆمان وەک کورد دیاری دەکەین و، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمدا کۆ بینەوە وەکو نوێنەرانی کورد و، دواتر شاندێکی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات و، ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمدا ئیمزا بکەن.
دەیشڵێت چاوەڕوان دەکرێت پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوودجە مانگێک بخایەنێت.
