ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبونەوەدان بۆ تاوتوێکردنى پرۆژە یاساى بودجەى 2016
لە ئێستادا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبونەوەدان بۆ تاوتوێکردنى پرۆژە یاساى بودجەى 2016، ئەگەرچى دەبوو، 10ى مانگ پرۆژە یاساکە بهاتایەتە پەرلەمانى عێراق، بەڵام تائێستا نەهاتووە".
گوتیشى : زۆربەى لایەنە سیاسیەکان ڕەخنەیان لەپرۆژە یاساکە هەیە، چونکە بەلاى ئەوانەوە کێشەى زۆر لەپرۆژە یاساکەدا هەیە، وەک ئەوەى کە لەسەدا 28 کورتهێنانى هەیە، ئەمەش پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە، چونکە دەبێت کورتهێنان لەسەدا 15 زیاتر نەبێت".
هەر بەپێى زانیارییەکان نرخى نەوتیش بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام چاودێرانى ئابورى ڕایان وایە، بەهۆى ڕێککەوتنى پینج کۆ یەک ئەگەرى دابەزینى زیاترى نرخى نەوت هەیە بۆ 35 دۆلار، ئەمەش جارێکى قەیرانەکانى عێراق قوڵتر دەکاتەوە.
لەم بارەیەوە کوردیش ڕەخنەى لە پرۆژە یاساى بودجەى عێراق هەیە".
سەرچاوەكان
