مەعسوم: گۆڕینی عەبادی کارێکی سەختە
فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک دەزگای راگەیاندن، رایگەیاندووە، کە ناکۆکییەکانی نێو کوتلەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعی، رەنگدانەوەی لەسەر کارەکانی حەیدەر عەبادی دروستکردووە.
فوئاد مەعسوم ئاماژەی بەوەشکردووە، کە عەبادی بە تەوافوقێکی سەختی نێو لیستەکەی (دەوڵەتی قانون) هاتووەتە سەر کورسی و هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتەکەی و لابردنی عەبادی، پێویستیی بە رێککەوتنی دەوڵەتی قانون لە نێو خۆیدا و رێککەوتنی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان و ئەمەش ”کارێکی سەختە“.
لەبارەی بڕیاری عەبادی بە هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سێ جێگرەکەی سەرۆک کۆمار، مەعسوم رایگەیاندووە، کە دوای دەنگدانی پەرلەمان لەسەر بڕیارەکەی عەبادی، ”ئێستا هیچ جێگرێکم نەماوە“.
باسنیوز
