شارۆچکەی بێجی بە تەواوی کۆنترۆڵکرایەوە

شارۆچکەی بێجی بە تەواوی کۆنترۆڵکرایەوە
شارۆچکەی بێجی بە تەواوی لەلایەن میلیشیا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان کۆنترۆڵکرایەوە و چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەرکراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق رایگەیاندووە، کە هێزەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی پاڵاوگەی بێجیش بکەن، دوای ساڵێک لە داگیرکردنی شارۆچکەکە و پاڵاوگەکەی لەلایەن داعشەوە.

سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەروەها رایگەیاندوو، کە فرۆکە سەربازییە عێراقییەکان لە ئاسمانەوە بۆردوومانی بارەگاکانی داعشیان لە بێجی دەکرد و هێزە زەمینییەکانیش لە میحوەری باشوور و قەزای سینییە هێرشەکەیان دەستپێکردووە.











باسنیووز
Top