فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کارەبای عێراق دەرچوو
حەسەن یاسری، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند "دادگای دەستپاکی بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەبدولکەریم عەفتان، وەزیری پێشووی کارەبا دەرکردووە و قاسم فەهداوی وەزیری ئێستای کارەباش دەداتە دادگا".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو ئەمنیداری پێشووی بەغدا، نەعیم عەبعوب و عەبدولحوسێن مورشدی دەرکردووە.
یاسری راشیگەیاندووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەندین بەڕێوەبەری گشتی لە ئەمینداریەتی بەغدا و وەزارەتی کارەبا دەرچووە.
لە هەمانکاتدا بە فەرمانێک گەشتی دەرەوەی وڵات لەسەر ئەو کەسانە قەدەخەکرا، کە دەدرێنە دادگا، یاخود فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
رووداو
