ئه‌مه‌ریکا: کاتی ئه‌وه هاتووه هێزه‌کانی عێراقی رومادی له ده‌ست داعش ده‌ربێنن

ئه‌مه‌ریکا: کاتی ئه‌وه هاتووه هێزه‌کانی عێراقی رومادی له ده‌ست داعش ده‌ربێنن
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت، کاتی ئه‌وه هاتووه هێزه مه‌شق پێکراوه‌کانی عێراقی، شاری رومادی له ده‌ست داعش ده‌ربێننه‌وه.

"ستیڤ وارن" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا گوتی: 52هێرشی ئاسمانیی چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش، ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه مه‌شقیان پێکراوه، بۆ هێرشی کۆتایی ئاماده کردووه.

وارن ئاشکرای کرد: ئه‌م شه‌ڕه دژوار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا باوه‌ڕی هه‌یه که ئه‌م هێزه ده‌توانێت رومادی وه‌ربگرێته‌وه.

به‌پێی زانیارییه‌کان، نزیکه‌ی هه‌زار چه‌کداری داعش له شاری رومادیی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ن.










































BBC
Top