ئەیاد عەلاوی: حەشدی شەعبی دەیان زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عیراقیان بۆ خۆیان بردووە

ئەیاد عەلاوی: حەشدی شەعبی دەیان زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عیراقیان بۆ خۆیان بردووە
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی دەیان ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سوپای عێراقیان بۆخۆیان بردووە کە دەبوو ئێستا لە دەستی سوپای عێراقدا بێت.

ئەیاد عەلاوی، جێگری پێشووی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "العرب" ڕایگەیاندووە " یەکێک لە وڵاتە عەرەبەکان ٧٦ زرێپۆش و هاوکاری سەربازی ناردووە بۆ سوپای عێراق، بەڵام ئەو هاوکاریانە لەناو حەشدی شەعبیدا دیار نەماوە لە کاتێکدا ئەو هەواڵە لەلایەن وەزیری بەرگریی عێراقەوە پشتڕاست کراوەتەوە".

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا عەلاوی هیوای خواستووە لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو ٧٦ زرێپۆشە بکرێت، و وابڕیاریشە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر بکات لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە.








سەرچاوەكانی عەرەبی
Top