"گورزێكیان له کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەغدایی دا..چارهنووسی بهغدایی نادیاره"
شانەی هەڵۆکانی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناخۆی عێراق ڕایدهگهیێنێت: "بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد و بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانییان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا، کە ئەویش بە ئامانجکردنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەبوبەکر بەغدایی بوو، لەکاتی جوڵەکردنی لە ناوچەیهكی ئهنبارهوه بۆ ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش".
شانەی هەڵۆکانی هەواڵگری، لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات: "فڕۆکەکانی شانەی هەڵۆکان توانیان بۆردوومانی شوێنی کۆبوونەوەکە بکەن و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدار و سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش بکوژن و ژمارەیەکی دیکەیان لێ بریندار بکەن".
شانەکە، ئاماژە بەوەش دەدات "تاوەکو ئێستا چارەنووسی بەغدایی دیار نییە و پێدەچێت بۆ شوێنیکی نادیار گواسترابێتەوە".
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە چەندین جار هەواڵی كوژران یان برینداربوونی سەرۆكی داعش لە عێراق و سووریا بڵاو بووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەر دەنگۆ بوو، دەزگا ئەمنییەكان خۆیان لێ بێدەنگ دەکرد.
