فوئاد مەعسووم: پەکەکە گومانلێکراوێکی سەرەکییە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان

فوئاد مەعسووم: پەکەکە گومانلێکراوێکی سەرەکییە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان
سەرۆک کۆماری عێراق بە ناوی خۆی و ”گەلی عێراقەوە“ پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و باس لە ”رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان“ دەکات.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی کۆمار، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت، کە ”دەمانەوێت پشتیوانیی گەلی عێراق بۆ گەلی تورکیا رابگەیەنین لە بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆریستیدا“.

رۆژی شەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2015، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گردبوونەوەیەک لە ئەنقەرە، کە پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) رێکی خستبوو، روویاندا و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، 86 کەس کوژران و 186 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکان، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) گومانلێکراوی سەرەکین بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان و فوئاد مەعسومیش لە پرسەنامەکەیدا، جەخت لەسەر پێویستیی ھەماھەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکاتەوە، ”بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی ھەڕەشە لە ناوچەکە و جیھان دەکەن“











باسنیوز
Top