هاوپەیمانان ١٥ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش

هاوپەیمانان ١٥ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە عێراق و سوریا بۆردومان کرد و ١٥ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگە جیاوازەکانیان لەو دوو وڵاتەدا ئەنجام دا.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ١٣ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریاش تەنها دوو هێرش ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک هیت، بێجی، حەبانیە، کەسک، موسڵ، ڕومادی، سوڵتان عەبدوڵا و شەنگال ئەنجام دراون، هاوکات هێرشەکانی سەر سوریاش لەنزیک ڕەقە و مارع ئەنجام دراون.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.
Top