عه‌لاوی هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر عه‌بادی
ئه‌یاد عولاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی عیراقیه‌ی نیشتمانی، به رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی راگه‌یاند :" پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت، هاوپه‌یمانییه چوارقۆڵییه‌كه عیراق و روسیا و ئێران و سوریا روون بكاته‌وه بۆ گه‌له‌كه‌ی و به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه شی بكاته‌وه، چونكه وایده‌بینین كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ته‌ماویی و ناڕوونه".
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، وتی :" ئه‌و كارنامه چاكسازییه‌ی عه‌بادی ده‌ستپێكردووه تائێستاش شكڵییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خواستی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ردا بگونجێت، هه‌موو چاكسازییه‌كانی عه‌بادی بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و له‌راستیدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ قه‌یرانی ئێستای عیراق نییه".
شه‌وی رابردوو، ئیئتیلافی عیراقیه‌ی نیشتمانی كۆبوونه‌وه و تیایدا تاوتوێی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی كرد، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، كه ئه‌و كورتهێنانه زۆره‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2016 هه‌یه وا پێویست ده‌كات حكومه‌ت كارنامه‌یه‌كی چاكسازی بوێرانه ده‌ستپێبكات به‌تایبه‌ت بۆ داهاته‌كانی تر و چاو به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا بخشێنێته‌وه و هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه و سوودوه‌رگرتن له غاز بۆ دابینكردنی وزه له جیاتی سووتاندنی ئه‌و غازه و هاورده‌كردنی شله‌ی غاز له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
خه‌ندان
