هاوپەیمانان ٢٣ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش

هاوپەیمانان ٢٣ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە عێراق و سوریا بۆردومان کرد و ٢٣ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگە جیاوازەکانیان لەو دوو وڵاتەدا ئەنجام دا.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠ هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریاش سێ هێرش ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک حەبانیە، کەرکوک، کەسک، مەخمور، موسڵ، ڕومادی، سوڵتان عەبدوڵا، تکریت، شەنگال و تەلەعفەر ئەنجام دراون، هاوکات هێرشەکانی سەر سوریاش لەنزیک ئەلبوکەمال ئەنجام دراون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.






سەرچاوەكان
Top