پهرلهمانی عێراق بڕیاری نهداوه فڕۆكهكانی ڕووسیا له داعش بدهن
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند لیژنەکەیان هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیای لە شەڕی داعشەکانی ناو عێراق پەسەند نەکردووە و، تا ئێستا ئاگاداری وردەکارییەکەی ئەو ھاوپەیمانیەتیە چوارقۆڵییەش نین کە بە سەرۆکایەتیی ڕووسیا بۆ شەڕی دژی داعش پێک ھێندراوە؛ جا بۆیە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە داوا لە حکوومەتی عێراق بکەین، کە ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو ھاوپەیمانیەتیەوە بداتە پەرلەمان، چونکە ھیچ ھێزێکی بیانی بەبێ ڕەزامەندیی پەرلەمان هەقی نییە بێتە ناو خاکی عێراقەوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) دەیشڵێت: "ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین ژوورێکی ھاوبەشی ھەواڵگری لەنێوان ڕووسیا و سووریا وعێراق و ئێران لە بەغدا دروست کراوە و، ھەرکامێکیان و شەش ڕاوێژکاریان لەو ژوورەدا ھەیە."
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، دەڵێن گوایە کوردیش نوێنەری لەو ژورەدا ھەیە، بەڵام ڕاست نییە و، کورد نوێنەری نییە؛ جا لەبەر چی، دیار نییە؛ کەچی کورد سەرەکیترین ھێزە کە شەڕی داعش دەکات.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو ھاوپەیمانیەتیە ناتوانێت شوێنی ھاوپەیمانەتییە نێودەوڵەتییە بگرێتەوە کە ئەمەریکا دەیباتە ڕێوە.
