بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دێتە عێراق

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دێتە عێراق
ژەنەڕاڵ جۆن ئالن، نوێنەری تایبەت سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆدەبێتەوە.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، کە وێنەیەکی بۆ باسنیوز نێردراوە تیایدا هاتووە، جۆن ئالن، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەگاتە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی و هێزە ئەمنییەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەمیانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیم ژەنەڕاڵ ئالن گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە بەردەوامی هاوکاریکردنی عێراقییەکان بۆ هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی داعش، هەروەک دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە یەکیک دەبێت لە تەوەرەی گفتوگۆکان.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژە بە هاتنی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا نەکراوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە هەموو سەردانەکانی پێشووتری، ئالن و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا، لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا، روو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.





باسنيوز
Top