به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای چاكسازی ده‌كه‌ن

به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای چاكسازی ده‌كه‌ن
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ رایگه‌یاند به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر دوێنێ پاش نوێژی هه‌ینی له‌ گۆرِه‌پانی ته‌حریر له‌ ناوه‌رِاستی شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ و داوای جێ به‌جێكردنی ئه‌و چاكسازییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌ت په‌یمانی دابوو خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دادگایكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سامانی ولآت به‌ هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ماڵ و منداڵیان خه‌رجی ده‌كه‌ن چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ په‌یمانیان دابوو به‌لآم تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی رِاگه‌یاند كه‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ رِاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئایه‌توڵلآ عه‌لی سیستانی رِابه‌ری بالآی شیعه‌كانی عێراق پشتیوانیان لێده‌كرێت و زۆربه‌ی خۆپیشانده‌رانیش سه‌ر به‌و رِه‌وته‌ن.

شیاوی باسه‌ به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ زۆربه‌ی رِێگاكان داخراون و پۆلیس و سوپا و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و رِه‌وته‌ پارێزگارییان لێ ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌ر ئاژاوه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك.
Top