له عێراق هاوپەیمانان 22 هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش

له عێراق هاوپەیمانان 22 هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە عێراق و سوریا بۆردومان کرد و 26 هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگە جیاوازەکانیان لەو دوو وڵاتەدا ئەنجام دا، کە 22 هێرشیان لە عێراق ئەنجام درا.

هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، 22 هێرشی ئاسمانیی کراوەتە سەر داعش لە عێراق و لە سوریاش هەشت هێرش ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی عێراق لەنزیک حەویجە، ئەلبو حەیات، بێجی، کەرکوک، کەسک، موسڵ، ڕومادی، شەنگال و تەلەعفەر ئەنجام دراون، هاوکات هێرشەکانی سەر سوریاش لەنزیک دێر زور، حەسەکە و پالمیرا ئەنجام دراون.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە چەندین یەکە و شوێنی شەڕکردنی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبێلێکدا.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی 2014ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانى داعش لە عێراقدا دەستپێکرد و لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارانى داعش لە سوریادا دەستپێکرد.









سەرچاوەكانی عەرەبی
Top