ئه‌فسه‌رانی نزیك له مالیكی له‌هه‌وڵی كوده‌تادا بوون
سایتی خلیج ئۆن لاین له‌زاری ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، درێژكردنه‌وه‌ی پشووی رۆژانی جه‌ژنی قوربان بۆ رۆژێكی تر به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوه پاش ئه‌وه‌ی زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازیی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به نوری ماللكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ریه‌ك له فه‌ریق ته‌وفیق یاسری‌و فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف له‌نێو ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایانه‌دا بوون كه به‌نیازبوون له‌یه‌كه‌م رۆژی پاش جه‌ژنی قوربان كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی ئه‌نجام بده‌ن‌و ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا دابخه‌ن، به‌ڵام پێشوه‌خت زانیاریی هه‌واڵگریی گه‌یشتوه‌ته عه‌بادی و ئه‌وه‌ش وای كردوه، رۆژی دوای جه‌ژن بكاته پشوو.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندوه، هه‌ریه‌ك له‌نوری مالكی و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان له‌رۆژانی جه‌ژندا له‌ناوچه‌ی سه‌وز نه‌ماون و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشتووه و زۆربه‌ی میلشیا شیعه‌كانی سه‌ربه مالكیش فه‌رمانیان پێكراوه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت بگه‌ڕێنه‌وه .
روداو
