75 ئه‌میر به خێزانه‌وه به‌ره‌و سووریا ڕایان‌كرد
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ 75 له ئه‌میره‌كانی داعش له مووسڵ ماڵیان له 24 كۆسته‌ر تێك نا و به‌ره‌و سووریا ڕایان‌كرد."
(مه‌موزینى) دەیشڵێ، تیرۆریستانى داعش 3 هاوڵاتی كوردیان له مووسڵ گولله‌باران كرد، چونكه ئامادە نەبوون بچنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ؛ له گه‌ڕه‌كی وادیعهگابیش 5 ته‌رمی داعش كه‌وتبوون كه شوێنی گولله‌ی قه‌ناس به لاشه‌یانه‌وه دیار بوو.
